ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى:له‌ئاكامى هێرشێكى تیرۆرستى له‌باكورى به‌غدا 3جه‌نگاوه‌رى حه‌شدى عه‌شایرى شه‌هید كران

السبت 29 شباط 2020 - 10:45

ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى:له‌ئاكامى هێرشێكى تیرۆرستى له‌باكورى به‌غدا 3جه‌نگاوه‌رى حه‌شدى عه‌شایرى شه‌هید كران

 به‌غدا-اه‌ع

 
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند سێ جه‌نگاوه‌رى حه‌شدى عه‌شایرى له‌هێرشێكى تیرۆرستى له‌باكورى به‌غدا شه‌هیدبوون.
شانه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌"سێ جه‌نگاوه‌رى حه‌شدى عه‌شایرى له‌ئاكامى ته‌قه‌كردنى ڕاسته‌خۆیی تیرۆرستانى داعش له‌ناوچه‌ى هۆر باشاى باكورى به‌غداى پایته‌خت گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".
ئاماژه‌یشى دا"هێزه‌ ئه‌منییه‌كان سه‌رقاڵى پشكنیندان بۆ گه‌ڕان به‌دواى ئه‌و تیرۆرستانه‌ى ئه‌م كرده‌وه‌ تیرۆرستیانه‌یان ئه‌نجامداوه‌".