سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان دانیشتنى متمانه‌دان به‌حكومه‌ت بۆ یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو دواخست

الجمعة 28 شباط 2020 - 22:29

سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان دانیشتنى متمانه‌دان به‌حكومه‌ت بۆ یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو دواخست

 

 
به‌غدا – اه‌ع
 
سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ڕه‌زامه‌ندى ده‌ڕبڕیوه‌ له‌باره‌ى دواخستنى دانیشتنى متمانه‌دان بۆ ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو.
محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ڕه‌زامه‌ندى ده‌ڕبریوه‌ له‌باره‌ى داواكارى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو بۆ دواخستنى دانیشتنى نائاسایی له‌پێناو ته‌واوكردنى پێكهاته‌ى كابینه‌ وه‌زارییه‌كه‌ى بۆ ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ به‌روارى 1ى ئادارى 2020،له‌كاژێرى یه‌كى نیوه‌ڕۆ.
جێ ئاماژه‌پێكردنه‌ محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراو نامه‌یه‌كى ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كرد وداواى كرد دانیشتنه‌كه‌ كه‌بڕیار وایه‌ شه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌بچێت بۆ متمانه‌دان به‌حكومه‌ت بۆ ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو دوابخرێت له‌پێناو ته‌واوكردنى كابینه‌ى وه‌زارى.