حه‌شدى شه‌عبى كۆتایی هاتنى ئۆپراسیۆنه‌كانى سه‌ركرده‌كانى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ركه‌وتوویی ڕاگه‌یاند

الجمعة 28 شباط 2020 - 22:27

حه‌شدى شه‌عبى كۆتایی هاتنى ئۆپراسیۆنه‌كانى سه‌ركرده‌كانى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ركه‌وتوویی ڕاگه‌یاند

 ئه‌نبار-اه‌ع

 
قاسم موسلح فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى ئه‌نبارى حه‌شدى شه‌عبى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،كوتایی هاتنى ئۆپراسیۆنه‌كانى سه‌ركرده‌كانى سه‌ركه‌وتنى سه‌ربازى به‌سه‌ركه‌وتوویی ڕاگه‌یاند.
موسلح له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"پرۆسه‌كه‌ به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هات دواى كیۆماڵكردنى سه‌رجه‌م ناوچه‌كان كه‌به‌ئامانجیان گرتوون وده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌ره‌سه‌ى ته‌قه‌مه‌نى گرتووه‌ به‌پشت به‌ستن به‌زانیارى هه‌واڵگیرى له‌باره‌ى جموجۆڵى تیرۆرستان له‌و ناوچانه‌".
شایه‌نى باسه‌ حه‌شدى شه‌عبى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ،ده‌ستپێكردنى ئۆپراسیۆنێكى ئه‌منى ڕاگه‌یاند به‌به‌شدارى چوار لیوا كه‌برتیین له‌:( 19-18-17-13) وبه‌پشتیوانى به‌رێوبه‌رایه‌تییه‌كانى سه‌ر به‌ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى.