ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى:له‌هێرشێكى تیرۆرستى له‌كه‌ركوك سێ جه‌نگاوه‌ر شه‌هید وبرینداربوون

الجمعة 28 شباط 2020 - 22:08

ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى:له‌هێرشێكى تیرۆرستى له‌كه‌ركوك سێ جه‌نگاوه‌ر شه‌هید وبرینداربوون

 به‌غدا – اه‌ع

 
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى ڕایگه‌یاند،دوو جه‌نگاوه‌ر شه‌هید بوون وجه‌نگاوه‌رێكیش برینداربووه‌ له‌ئه‌نجامى هێرشێكى تیرۆرستانى داعش له‌پارێزگاى كه‌ركوك.
شانه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌،هێزه‌ ئه‌منییه‌كان پرۆسه‌ى گه‌ڕان وپشكنینیان ئه‌نجامداوه‌ به‌دواى ئه‌و تیرۆرستانه‌ى هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر بازگه‌كانى لیواى 45ى فیرقه‌ى 11 له‌گوندى "مه‌تیق"ى باكوورى شارۆچكه‌ى داقووق،كه‌بووه‌ هۆى شه‌هیدبوونى جه‌نگاوه‌رێك وبرینداربوونى جه‌نگاوه‌رێكى تر.
وتیشى"تیرۆرستانى هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر فه‌وجى سێى لیواى 56ى حه‌شدى شه‌عبى له‌گوندى"حه‌مدانییه‌"له‌هه‌مان شارۆچكه‌،ئه‌مه‌یش بووه‌ هۆى شه‌هید بوونى جه‌نگاوه‌رێك.