ته‌ندروستى كه‌رخ تۆمارکردنی حاڵەتێكى نوێی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند، کە ژنێکه‌ و لە وڵاتی ئێران گەڕاوەتەوە.

الجمعة 28 شباط 2020 - 19:40

ته‌ندروستى كه‌رخ تۆمارکردنی حاڵەتێكى نوێی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند، کە ژنێکه‌ و لە وڵاتی ئێران گەڕاوەتەوە.

 

 
به‌غدا – اه‌ع
 
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه‌،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،تۆمارکردنی حاڵەتێكى نوێی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند، کە ژنێکى ته‌مه‌ن 32ساڵه‌ و لە وڵاتی ئێران گەڕاوەتەوە.
دكتۆر سه‌یف به‌در وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"كارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه‌ چاودێرى حاڵه‌تى ئه‌م ژنه‌یان كردووه‌ ودواى وه‌رگرتنى نموونه‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانى پشكنینى تاقیگه‌ى پێویست ده‌ركه‌وتووه‌ کە هەڵگری کۆرۆنابوە، لە ئێستاشدا ئەو کەسە لە نەخۆشخانە تایبه‌ته‌كان خراوەتە ژێرچاودێرییەوە و دۆخی تەندروستی جێگیرە.