كه‌عبى داوا له‌په‌رله‌مانتاران ده‌كات ئاماده‌ى دانیشتنى سبه‌ى بن وده‌ستبه‌ردارى پشكپشكێنه‌ بن

الجمعة 28 شباط 2020 - 17:47

كه‌عبى داوا له‌په‌رله‌مانتاران ده‌كات ئاماده‌ى دانیشتنى سبه‌ى بن وده‌ستبه‌ردارى پشكپشكێنه‌ بن

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ،ئه‌مڕۆ هه‌ینى داواى نوێنه‌رانى گه‌ل كرد ڕێز له‌ده‌ستوور ویاسا بگرن له‌باره‌ى سازكردنى دانیشتنى سبه‌ى شه‌ممه‌ بۆ متمانه‌دان به‌كابینه‌كه‌ى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو هه‌روه‌ها داوایشى كرد دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندى ته‌سكى حیزبایه‌تى كه‌هێشتا خواستى ده‌سكه‌وت وپشكپشكێنه‌یه‌ به‌ناونیشانى یه‌كڕیزى نیشتمانى یان شایسته‌ى هه‌ڵبژاردن ،نیگه‌رانى خۆیشى ده‌ڕبڕى له‌دانیشتنى دوێنى پێنجشه‌ممه‌ له‌پێشێلكردنى ئاشكراى بڕگه‌كانى ده‌ستوور.