فرۆكه‌خانه‌ى نه‌جه‌فى پیرۆز هاتنى گه‌شتیارانى بیانى له‌مه‌شهه‌ده‌وه‌ ڕه‌تكرده‌وه‌

الجمعة 28 شباط 2020 - 17:31

فرۆكه‌خانه‌ى نه‌جه‌فى پیرۆز هاتنى گه‌شتیارانى بیانى له‌مه‌شهه‌ده‌وه‌ ڕه‌تكرده‌وه‌

 نه‌جه‌فى پیرۆز-اه‌ع

 
عیسا شه‌مه‌رى به‌رَێوبه‌رى فرۆكه‌خانه‌ى نه‌جه‌فى پیرۆز ئه‌مڕۆ هه‌ینى ئه‌و هه‌واڵانه‌ى ڕه‌تكرده‌وه‌ كه‌باس له‌هاتنى گه‌شتیارانى بیانى ده‌كه‌ن بۆ فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى نه‌جه‌ف.
شه‌مه‌رى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"كۆى ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى به‌ره‌و فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى نه‌جه‌ف دێن له‌گه‌شتى داهاتوو له‌شارى مه‌شهه‌ده‌وه‌ 23 گه‌شتیاره‌،هه‌موویان هه‌ڵگرى پاشپۆرتى عێراقیین،ئاماژه‌یشى دا گه‌شتیارانى دیكه‌ گه‌شته‌كانیان به‌ره‌و فرۆكه‌خانه‌ى به‌غداى نێوده‌وڵه‌تى ده‌بێت".