حه‌كیم:سه‌ركۆنه‌ى تاوانى كوشتنى شێخ سه‌عدون ده‌كه‌ین وداوایش ده‌كه‌ین تاوانباران بدرێنه‌ دادگا

الجمعة 28 شباط 2020 - 15:45

حه‌كیم:سه‌ركۆنه‌ى تاوانى كوشتنى شێخ سه‌عدون ده‌كه‌ین وداوایش ده‌كه‌ین تاوانباران بدرێنه‌ دادگا

 

 
به‌غدا- اه‌ع 
 
عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى،سه‌ركۆنه‌ى تاوانى كوشتنى شێخ سه‌عدون كرد داوایشى كرد تاوانباران بدرێنه‌ دادگا.
حه‌كیم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"به‌داخ وپه‌ژاره‌یه‌كى زۆره‌وه‌ هه‌واڵى تیرۆركردنى شێخ عه‌بدولساحیب سه‌عدون یاسین ئال مشله‌ب شێخى شێخه‌كانى ئال حه‌مید له‌عێراق ووڵاتانى عه‌ره‌بى وهاوسه‌ره‌كه‌ى له‌ماڵى خۆیان له‌قه‌لعه‌ سوكه‌ر له‌پارێزگاى زیقار پێمان گه‌یشت"وتیشى له‌كاتیكدا ئێمه‌ سه‌ركۆنه‌ى ئه‌م كرده‌وه‌ قێزه‌وه‌نه‌ ده‌كه‌ین داوا له‌ده‌زگا ئه‌منی وپه‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین په‌له‌ بكه‌ن له‌ئاشكرا كردنى ورده‌كارییه‌كانى ئه‌م ڕووداوه‌ وتاوانبارنیش ڕه‌وانه‌ى دادگا بكه‌ن".
حه‌كیم ئاماژه‌یشى دا"تیرۆركراو هێمایه‌ك بوو له‌هێمای ناودارى ومرۆیی وڕه‌وشتى به‌رز.