ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى كورته‌یه‌ك له‌باره‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى سه‌ركرده‌كانى سه‌ركه‌وتن له‌ڕۆژئاواى ئه‌نبار بڵاوده‌كاته‌وه‌

الجمعة 28 شباط 2020 - 14:20

ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى كورته‌یه‌ك له‌باره‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى سه‌ركرده‌كانى سه‌ركه‌وتن له‌ڕۆژئاواى ئه‌نبار بڵاوده‌كاته‌وه‌

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
قاسم موسلح فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى ئه‌نبارى حه‌شدى شه‌عبى كورته‌یه‌ك له‌باره‌ى ئۆپراسیۆنه‌ ئه‌منییه‌كانى"سه‌ركرده‌كانى سه‌ركه‌وتن"له‌ڕۆژئاواى ئه‌نبار ڕاگه‌یاند،دووپاتیشیكرده‌وه‌ پرۆسه‌كانى پشكنین وكیۆماڵكردنى ناوچه‌ گرنگه‌كان له‌سه‌ر ئاستى شارى ئه‌نبار ئه‌نجامداوه‌.
موسلح له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"قۆناغى یه‌كه‌م به‌پشكنین وكیۆماڵكردنى ناوچه‌كانى(مدیسیسه‌ ودارستانى سه‌لوم)له‌باشورى شارۆچكه‌ى قائیم ده‌ستیپێكرد،هه‌روه‌ها پشكنینى ناوچه‌ى"كه‌عره‌"وناوچه‌ى"حه‌مید توركى"له‌لیواى(17)یش كراوه‌،ووێستگه‌ى ئه‌زموونه‌ كشتوكاڵییه‌كانى لیواى(18)وگوندى"شلیج"وناوچه‌ى"ماڵى عه‌جاج"له‌لیواى19ى حه‌شدى شه‌عبى"،ئاماژه‌یشى دا پرۆسه‌كه‌ تاوه‌كو ئێستا به‌رده‌وامه‌ وهه‌روه‌ها به‌رده‌وامیشن له‌پێشڕه‌وییدا سه‌ربارى سه‌ختى جوگرافیا وهه‌لومه‌رجى ناوچه‌كان كه‌تیرۆرستان به‌هه‌ل وه‌ریانگرتووه‌ بۆ خۆحه‌شاردان".
وتیشى"هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى سه‌رجه‌م ناوچه‌كان ده‌پشكنن كه‌ كاریگه‌رى ئه‌منى ده‌كه‌نه‌ سه‌ر پارێزگاى ئه‌نبار وپرۆسه‌كانیش به‌رده‌وام ده‌بن تا به‌جێ گه‌یاندنى ته‌واوى ئامانجه‌كان".
شایه‌نى باسه‌ حه‌شدى شه‌عبى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ئۆپراسیۆنێكى ئه‌منى ڕاگه‌یاند به‌به‌شدارى لیواكانى (19-18-17-13) وبه‌پاڵپشتى به‌رێوبه‌رایه‌تییه‌كانى سه‌ر ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى.