مه‌رجعیه‌تى باڵا جه‌خت له‌گرنگى جێ به‌جێ كردنى ڕێنماییه‌ پزیشكییه‌كان ده‌كات بۆ خۆپاراستن له‌ڤایرۆسى كۆرۆنا

الجمعة 28 شباط 2020 - 12:48

مه‌رجعیه‌تى باڵا جه‌خت له‌گرنگى جێ به‌جێ كردنى ڕێنماییه‌ پزیشكییه‌كان ده‌كات بۆ خۆپاراستن له‌ڤایرۆسى كۆرۆنا

 

 
كه‌ربه‌لاى پیرۆز-اه‌ع
 
شێخ عه‌بدولمه‌هدى كه‌ربه‌لایی نوێنه‌رى مه‌رجعیه‌تى باڵاى ئاینى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،بانگه‌وازى كرد ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان له‌خاوه‌ن شاره‌زا وپسپۆرییه‌كانه‌وه‌ وه‌ربگیرێت دوور ئه‌فسانه‌ وچه‌واشه‌كارییه‌كان.
شێخ عه‌بدولمه‌هدى كه‌ربه‌لایی نوێنه‌رى مه‌رجعیه‌تى باڵاى ئاینى له‌میان وتارى نوێژى هه‌ینى ڕایگه‌یاند"هۆشیاركردنه‌وه‌ كۆمه‌ڵگا وسوودوه‌رگرتن له‌رێنماییه‌ ته‌ندروستى وزانستییه‌ دروسته‌كان له‌نێو كۆمه‌ڵگا دوور له‌چه‌واشه‌كارى ونه‌رێته‌ بێ بنه‌ماكان ڕۆڵى ده‌بێت له‌رێگاگرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م په‌تایه‌"،جه‌ختیشى له‌"گرنگى جێ به‌جێ كردنى ڕینماییه‌ پزیشكییه‌كان كرده‌وه‌ بۆ خۆپارێزى له‌ڤایرۆسى كۆرۆنا "
كه‌ربه‌لایی داوایشى كرد"هه‌مووان هاوكاربن بۆ به‌جێ گه‌یاندنى ئه‌ركێكى نیشتمانى بۆ خۆپاراستن له‌كۆرۆنا"جه‌ختیشى له‌"گرنگى هۆشیارى ته‌ندروستى بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م ڤایرۆسه‌ "كرده‌وه‌.