نوجه‌یفى :به‌شدارى دانیشتنى سبه‌ى ده‌كه‌ین وده‌نگیش له‌سه‌ر حكومه‌ت ده‌ده‌ین

الأربعاء 26 شباط 2020 - 17:39

نوجه‌یفى :به‌شدارى دانیشتنى سبه‌ى ده‌كه‌ین وده‌نگیش له‌سه‌ر حكومه‌ت ده‌ده‌ین

 به‌غدا- اه‌ع

 
ئوسامه‌ نوجه‌یفى سه‌ركرده‌ له‌هاوپه‌یمانى هێزه‌كان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،په‌رله‌مانتارانى هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ ئاماده‌ى دانیشتنى سبه‌ى ده‌بن وده‌نگ له‌سه‌ر متمانه‌دان به‌حكومه‌ت ده‌ده‌ن.
نوجه‌یفى له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو كه‌په‌یامنێرى(اه‌ع)ئاماده‌ى بوو ،ڕایگه‌یاند"دانیشتنى سبه‌ى به‌زۆرینه‌ ده‌بێت سه‌ربارى ناڕه‌زایه‌تى هه‌ندێك له‌لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان".
ئاماژه‌یشى دا"گرفته‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێم یه‌كلاكردنه‌وه‌ى هه‌ندێ له‌پۆسته‌ وه‌زارییه‌كان دواده‌خات".
وتیشى"گفتوگۆمان كرد له‌باره‌ى زیادكردنى وه‌زاره‌تى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى هه‌رێمه‌كان كه‌خۆى له‌خۆیدا پۆستێكى وه‌زارى نییه‌ به‌ڵكو مه‌به‌ست لێی چاره‌سه‌ركردنى سه‌رجه‌م كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانه‌".