ده‌وڵه‌تى یاسا جه‌خت له‌گرنگى به‌شدارى كردنى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ده‌كاته‌وه‌ له‌ دانیشتنى متمانه‌ به‌خشین

الأربعاء 26 شباط 2020 - 10:36

ده‌وڵه‌تى یاسا جه‌خت له‌گرنگى به‌شدارى كردنى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ده‌كاته‌وه‌ له‌ دانیشتنى متمانه‌ به‌خشین

 به‌غدا-اه‌ع

 
هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، جه‌ختى له‌ گرنگى به‌شدارى كردنى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان كرده‌وه‌ له‌ دانیشتنى ده‌نگدان به‌ حكومه‌ته‌كه‌ى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى.
گاتع ریكابى په‌رله‌مانتارى ده‌وڵه‌تى له‌ لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" سه‌رۆك وه‌زیران نوێنه‌رایه‌تى سه‌رجه‌م گه‌لى عێراق ده‌كات و تایبه‌ت نیه‌ به‌ تایفه‌یه‌ك یان لایه‌نێكى سیاسی،له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ ده‌بێت سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان تێدا به‌شدار بن،چ سونه‌ بێت یان كورد یان شیعه‌ بێت له‌ دانیشتنى متمانه‌دان".
جه‌ختى له‌ گرنگى سازانى نشتمانى كرده‌وه‌ بۆ ده‌نگدان به‌ حكومه‌ته‌كه‌ى عه‌لاوى"،رونیكرده‌وه‌"هه‌ندێك گرفت هه‌یه‌ لاى لایه‌نى سونه‌ و كورد كه‌ داوا ده‌كات خۆى وه‌زیره‌كان ده‌ستنیشان بكات به‌پێچه‌وانه‌ى لایه‌نه‌ شیعیه‌كان كه‌ عه‌لاوى سه‌رپشك كردووه‌ بۆ ده‌ستنیشان كردنى وه‌زیره‌كان دوور له‌ پشك پشكێنه‌ى سیاسی".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد"تاوه‌كو ئێستا ناوى كابینه‌ وه‌زاریه‌كه‌ نه‌گه‌یشتوه‌ته‌ په‌رله‌مان "، داواى له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراو كرد ناوه‌كان به‌زوترین كات ناوه‌كان ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بكات به‌مه‌به‌ستى پێداچونه‌وه‌و وتوێژكردنى".