حیكمه‌ جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ له‌ به‌شدارى كردن له‌دانیشتنى متمانه‌دان به‌حكومه‌ته‌كه‌ى عه‌لاوى

الأربعاء 26 شباط 2020 - 11:20

حیكمه‌ جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ له‌ به‌شدارى كردن له‌دانیشتنى متمانه‌دان به‌حكومه‌ته‌كه‌ى عه‌لاوى
به‌غدا-اه‌ع
 
ره‌وتى حیكمه‌ جه‌ختى كرده‌وه‌ كه‌ به‌شدار ده‌بێت له‌ دانیشتنى متمانه‌دان به‌حكومه‌ته‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراو.
حه‌سه‌ن خه‌لاتى په‌رله‌مانتارى حیكمه‌ له‌ لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع)رایگه‌یاند:" ره‌وتى حیكمه‌ پابه‌نده‌ به‌ رێكاره‌ یاسایى و ده‌ستوریه‌كان ،به‌تایبه‌ت پرسى پێكهێنانى حكومه‌ت و ده‌نگدان له‌سه‌رى".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد كه‌ ره‌وته‌كه‌یان ئاماده‌ى دانیشتنى متمانه‌دان ده‌بێت ،دواى پێداچونه‌وه‌ى به‌رنامه‌ وه‌زاریه‌كه‌ و سیڤى كاندیده‌كان وبریاردرا به‌ ده‌نگدان یاخود ده‌نگ نه‌دان.
ئاماژه‌یشى دا سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو توانى كابینه‌ى وه‌زارییه‌كه‌ى له‌ماوه‌ى ده‌ستوورى دیاریكراودا ته‌واو بكات،بۆیه‌ ده‌بێت كابینه‌كه‌ وبه‌رنامه‌ى وه‌زارى پێشكه‌شى په‌رله‌مانى بكات بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت.