وەزیری تەندروستی هه‌رێم : دووهه‌زار گه‌شتیار لەژێر چاودێری وپشكنیندان

الثلاثاء 25 شباط 2020 - 21:01

وەزیری تەندروستی هه‌رێم : دووهه‌زار گه‌شتیار لەژێر چاودێری وپشكنیندان

 به‌غدا-اه‌ع

 
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ڕايگه‌ياند هيچ حاڵه‌تێكى توشبوون به‌ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆمار نه‌كراوه‌ ودووپاتيشيكرده‌وه‌ دووهه‌زار گه‌شتیار لەژێر چاودێری پزيشكى وپشكنیندان.
د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان له‌كۆنگره‌يه‌كى ڕۆژنامه‌وانى كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)چاودێرى كردووه‌ رایگەیاند"له‌پارێزگاكانى هه‌رێم هيچ حاڵه‌تێكى توشبوون به‌ڤايرۆسى كۆرۆنا تاوه‌كو ئێستا تۆمار نه‌كراوه‌". 
وتيشى"له‌كاتى دروستبوونى گومان له‌باره‌ى هه‌ر حاڵه‌تێك تيمێكى پزيشكى پسپۆر ده‌ست به‌پشكنينى ده‌كه‌ن وبه‌زووترين كات ئه‌نجامه‌كه‌ى ڕاده‌گه‌يه‌نن چ توشبووبێت يان نا". 
ئاماژه‌يشى كرد "نزيكه‌ى دوو هه‌زار گه‌شتيار له‌ژێر چاودێرى پزيشكى وپشكنيندان" ئه‌وه‌يشى خسته‌ڕوو"ئه‌و گه‌شتيارانه‌ى له‌ئێران وچينه‌وه‌ هاتوون چ به‌ڕاسته‌وخۆ بێت يان ناڕاسته‌وخۆ ده‌خرێنه‌ ژێر چاودێرى ته‌ندروستى وپشكنيندا.