نوسينگه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌باره‌ى ئاماده‌بوونى حه‌لبوسى له‌ڕۆژى ڕاسپاردنى عه‌لاوى ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

الثلاثاء 25 شباط 2020 - 19:16

نوسينگه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌باره‌ى ئاماده‌بوونى حه‌لبوسى له‌ڕۆژى ڕاسپاردنى عه‌لاوى ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

 

به‌غدا – اه‌ع

 

نوسينگه‌ى ڕاگه‌ياندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ڕوونكردنه‌وه‌يه‌ك له‌باره‌ى ڕێره‌وه‌كانى ئاماده‌بوونى حه‌لبوسى بۆ ماڵى سه‌رۆك كۆمار له‌ڕۆژى ڕاسپاردنى محه‌مه‌د تۆفيق عه‌لاوى.

نوسينگه‌ى حه‌لبوسى له‌ڕاگه‌يه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،بڵاويكرده‌وه‌"سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌ده‌مى بانگهێشتننامه‌يه‌كى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماره‌وه‌ هاتووه‌ له‌دوو شوباتى ئه‌م مانگه‌ بۆ ئاماده‌بوونى نيوه‌ڕۆخوانێك،هه‌روه‌ها سه‌رۆك كۆمار داوايشى كردبوو رێوڕه‌سمه‌كانى ڕاسپاردنى محه‌مه‌د تۆفيق عه‌لاوى به‌شێوه‌يه‌كى فه‌رمى به‌ڕێوه‌بچێت به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆك ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران".

وتيشى"بۆچوونى حه‌لبوسى ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ڕێوڕه‌سمى ڕاسپاردنه‌كه‌ له‌ئه‌ركى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران نييه‌ وله‌دواى ئه‌وه‌ش ماڵه‌كه‌ى جێهێشتووه‌ وله‌كاتى ده‌رچوونى چاوى كه‌وتووه‌ به‌سه‌رۆك وه‌زيرانى ڕاسپێردراو له‌ده‌روازه‌كه‌ وسڵاويان له‌يه‌كتر كردووه‌،ده‌زگاكانى ڕاگه‌ياندن بڵاويكردبوو كه‌سه‌رۆك كۆمار به‌تاكه‌ كه‌سى وبه‌شێوه‌يه‌كى فه‌رمى وئاشكرا عه‌لاوى ڕاسپاردووه‌.