هاوپه‌یمانى سائیرون:ماوه‌ى ڕاسپاردنى عه‌لاوى درێژناكرێته‌وه‌ و180په‌رله‌مانتاریش ئاماده‌ى دانیشتنى نائاسایی ده‌بن

الثلاثاء 25 شباط 2020 - 18:24

هاوپه‌یمانى سائیرون:ماوه‌ى ڕاسپاردنى عه‌لاوى درێژناكرێته‌وه‌ و180په‌رله‌مانتاریش ئاماده‌ى دانیشتنى نائاسایی ده‌بن

 

به‌غدا – اه‌ع

 

هاوپه‌یمانى سائیرون به‌دوورى ده‌زانێت ماوه‌ى ڕاسپاردنى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى له‌كاتى شكستهێنان له‌به‌ده‌ستهێنانى متمانه‌ى په‌رله‌مان درێژبكرێته‌وه‌،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا زیاتر له‌180په‌رله‌مانتار ده‌نگ له‌سه‌ر كابینه‌ى وه‌زارى ده‌ده‌ن.

ڕامى سكینى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى سائیرون له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"به‌پێ ده‌قه‌كانى یاسا وده‌ستوور ماوه‌ى ڕاسپاردنى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى له‌دووى ئادارى داهاتوو كۆتایی دێت،ڕوونیشیكرده‌وه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو پێش ئه‌م ماوه‌یه‌ نه‌یتوانى متمانه‌ى په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنێت ئه‌وه‌ ماوه‌ى ڕاسپاردنه‌كه‌ى درێژناكرێته‌وه‌".

ڕوونیشیكرده‌وه‌،به‌پێى ده‌قه‌كانى ده‌ستوور سه‌رۆك كۆمار كه‌سێكى تر ڕاده‌سپێرێت دواى ته‌واوى بوونى ماوه‌ى ڕاسپاردنى عه‌لاوى وده‌یخاته‌ به‌رده‌م په‌رله‌مان"ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"هاوپه‌یمانى سائیرون پشتیوانى كه‌سایه‌تى عه‌لاوى ناكات به‌ڵكو ستراتیژییه‌ت وبه‌رنامه‌ى حكومه‌تى عه‌لاوى دواى پێداچوونه‌وه‌ى".

جه‌ختیشى كرده‌وه‌ گرنگه‌ كابینه‌ى وه‌زارییه‌كه‌ سه‌ربه‌خۆ بێت وبه‌دڵى جه‌ماوه‌رى گۆڕه‌پانه‌كانى خۆپیشاندان بێت وناوه‌كانى به‌توانا بن بۆ به‌ڕێوبردنى وه‌زاره‌ته‌كان لانیكه‌م بۆ ساڵێك بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌كان".

لاى خۆیه‌وه‌ به‌در زیادى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى سائیرون ڕایگه‌یاند"180په‌رله‌مانتار ده‌نگ له‌سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى ده‌ده‌ن

زیادى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"عه‌لاوى له‌لایه‌ن زۆربه‌ى فراكسیۆنه‌ سیاسیه‌ جیاجیاكانه‌وه‌ پشتیوانى ده‌كرێت ودیدارى به‌رده‌وام هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو"،دووپاتیشیكرده‌وه‌ ئاڕاسته‌یه‌ك هه‌یه‌ بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر كابینه‌ وه‌زارییه‌كه‌ له‌دانیشتنى پێنجشه‌ممه‌ داهاتوو.

وتیشى"په‌رله‌مانتاران له‌نوێنه‌رانى فراكسیۆنه‌ جیاجیاكانى كورد وهاوپه‌یمانى هێزه‌كان ئاماده‌ى دانیشتنى متمانه‌دان به‌حكومه‌ته‌كه‌ى عه‌لاوى ده‌بن".