ليژنه‌ى پێداچوونه‌وه‌ى به‌رنامه‌ى حكومه‌ت يه‌كه‌مين كۆبوونه‌وه‌ى خۆى سازكرد

الثلاثاء 25 شباط 2020 - 17:50

ليژنه‌ى پێداچوونه‌وه‌ى به‌رنامه‌ى حكومه‌ت يه‌كه‌مين كۆبوونه‌وه‌ى خۆى سازكرد

 

به‌غدا-اه‌ع

ليژنه‌ى پێداچوونه‌وه‌ى به‌رنامه‌ى حكومه‌ت،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،يه‌كه‌مين كۆبوونه‌وه‌ى خۆى سازكرد بۆ تاوتوێكردنى به‌رنامه‌ى وه‌زارى كه‌له‌لايه‌ن حكومه‌تى ڕاسپێردراو ئاماده‌كراوه‌ وبڕياريشه‌ له‌دانيشتنى نائاسايي ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ متمانه‌ وه‌ربگرێت.

نوسينگه‌ى حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى يه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌يه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاويكرده‌وه‌"ليژنه‌كه‌ به‌سه‌رۆكايه‌تى كه‌عبى يه‌كه‌مين كۆبوونه‌وه‌ى خۆى سازكردووه‌ بۆ تاوتوێكردنى به‌رنامه‌ى وه‌زارى كه‌له‌لايه‌ن حكومه‌تى ڕاسپێردراوه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌ وبڕياريشه‌ له‌دانيشتنى نائاسايي ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ متمانه‌ وه‌ربگرێت".

ڕاگه‌يه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌يشى خسته‌ڕوو"گرنگى ئه‌م به‌رنامه‌يه‌ له‌وه‌دايه‌ له‌چوارچێوه‌ى گشتى كارى حكومه‌تى داهاتوو دێت كه‌به‌پێى بنه‌ما وپێشينه‌كان ئاماده‌كراوه‌ وبه‌نده‌ به‌سروشتى ئه‌م قۆناغه‌ى ئێستا،وبه‌رنامه‌يه‌كى گشتگير نييه‌ بۆ كارى وه‌زاره‌ته‌كان كه‌ رِاده‌سپێردرێن به‌ئاماده‌كردنى به‌رنامه‌يه‌كى ورده‌كارى تايبه‌ت له‌باره‌ى هه‌ر يه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانيان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت خشته‌يه‌كى زه‌منيش له‌خۆبگرێت". 

ڕاگه‌يه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌يشى دا ئه‌م به‌رنامه‌يه‌ چه‌ند ته‌وه‌رێكى له‌خۆگرتبوو په‌يوه‌ستن به‌ئاماده‌كارى بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت وسه‌روه‌رى ياسا وگه‌ڕاندنه‌وه‌ى شكۆى وڵات وچاكسازى حكومى كه‌دابه‌ش ده‌بێت بۆ چه‌ند ته‌وه‌رێك زۆربه‌يان ئابووريين وپه‌يوه‌ستن به‌ژيانى هاوڵاتيان وكه‌رته‌ خزمه‌تگوزارييه‌كان وژێرخانه‌كان وبه‌جێ گه‌ياندنى گه‌شه‌پێدانى ئابوورى ڕاسته‌قينه‌".

ئه‌وه‌يشى خسته‌ڕوو"ئاماده‌بووانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ چه‌ند سه‌رنج وتێبينى گرنگيان خسته‌ڕوو له‌باره‌ى بڕگه‌كانى به‌رنامه‌كه‌ كه‌سه‌رۆك وه‌زيرانى ڕاسپێردراو گه‌ڵاڵه‌ى كردووه‌،وليژنه‌كه‌ پێشنياريشى كرد په‌رله‌مانتارێك وڕاوێژكارێكى سياسى ودارايي ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ بۆ ئه‌ندامێتى ليژنه‌كه‌ زيادبكرێت به‌پێ شاره‌زايي".

شايه‌نى وه‌بيرهێنانه‌وه‌يه‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ليژنه‌يه‌كى په‌رله‌مانى دروستكرد به‌سه‌رۆكايه‌تى جێگرى يه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وئه‌ندامێتى هه‌ر يه‌كه‌ له‌په‌رله‌مانتاران محه‌مه‌د سودانى وڤيان سه‌بڕى،وبه‌ڕێزان ڕاوێژكارانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ،بۆ پێداچوونه‌وه‌ى به‌رنامه‌ى حكومى پێش ئه‌وه‌ى بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌ له‌دانيشتنى متمانه‌دان ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌".