بریاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ دانیشتنى ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌

الثلاثاء 25 شباط 2020 - 16:25

بریاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ دانیشتنى ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌

 به‌غدا-اه‌ع

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ ،دانیشتنى ئاسایی خۆى به‌ سه‌رۆكایه‌تى سامر غه‌زبان جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى نه‌وت.
 
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ره‌زامه‌ندنى ده‌ربریوه‌ كه‌ وه‌زاره‌تى دارایى بره‌ پاره‌ى زیاتر ته‌رخان بكات بۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و پارێزگاكان به‌شێوه‌یه‌كى خێرا له‌ ماوه‌ى دو رۆژ بۆ ئه‌وه‌ى به‌گوێره‌ى توانا روبه‌رووى ڤایرۆسى كۆرۆنا ببنه‌وه‌ و رێوشوێنى پێویست بگرنه‌ به‌ر بۆ رێگاگرتن له‌ بڵاوبونه‌وه‌ى".
 
له‌به‌یانامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كرا " ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و پارێزگاكانى هه‌ڵوێرد كردووه‌ له‌ رێنماییه‌كانى جێ به‌جێ كردنى گرێبه‌سته‌كانى ساڵ 2014 به‌و پێیه‌ى په‌یوه‌ندى به‌رووبه‌رویونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه‌ هه‌بێت".
هه‌روه‌ها ره‌زامه‌ندى ده‌ربرى له‌سه‌ر كۆتایى هاتنى كاره‌كانى لیژنه‌ى ده‌ستپێشخه‌رى نشتمانى بۆ نیشته‌جێ بوون به‌پیچى به‌ندى دووه‌م له‌ بریاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران:(252 بۆ ساڵى 2017) ؛ و راده‌سكردنى ئه‌ركه‌كانى بۆ ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى بۆ نیشته‌جێبوون به‌پێى فه‌رمانى دیوانى :(121 ى ساڵى 2017) كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ دانانى بنه‌ماكانى نیشته‌جێیوون له‌ عێراق.