فه‌تح:ده‌نگ به‌حكومه‌تێك ناده‌ین كۆ ده‌نگى نشتمانى له‌سه‌ر نه‌بێت

الاثنين 24 شباط 2020 - 19:40

فه‌تح:ده‌نگ به‌حكومه‌تێك ناده‌ین كۆ ده‌نگى نشتمانى له‌سه‌ر نه‌بێت

 به‌غدا-اه‌ع

 
فراكسیۆنى فه‌تحى نوێنه‌رایه‌تى رایگه‌یاند ده‌نگ به‌ حكومه‌تێك نادات كۆ ده‌نگى نیشتمانى له‌سه‌ر نه‌بێت.
حه‌مه‌د غه‌بان سه‌رۆكى فراكسیۆنى فه‌تح ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ به‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراو كاندیدى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان بوو، به‌مه‌رجێك كابینه‌ حكومیه‌كه‌ى له‌ كه‌سانى بێ لایه‌ن پێك بهێنێت و به‌رنامه‌یه‌كى حكومى پێشكه‌ش بكات و رێگا خۆش بكات بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێش وه‌خته‌".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد ئه‌و به‌رنامه‌ حكومیه‌ى عه‌لاوى پێشكه‌شى كردووه‌ به‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ،به‌شێوه‌یه‌كى روون باس له‌ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێش وه‌خته‌ له‌ خۆ ناگرێت".
غه‌بان وتیشى فراكسیۆنى فه‌تح پشك پشكێنه‌ له‌ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ ره‌تده‌كاته‌وه‌ به‌شێوازێكى شاراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ره‌زامه‌ندى هه‌ندێك له‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان وه‌ربگرێت له‌ میان پێدانى وه‌زاره‌ت له‌ ژێر ناونیشانى كه‌سانى بێ لایه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى متمانه‌ى ئه‌و لایه‌نانه‌ وه‌ربگرێت، جه‌ختى كرده‌وه‌ فراكسیۆنى فه‌تح ده‌نگ به‌حكومه‌تێك نادات جێی ره‌زامه‌ندى هه‌مووان نه‌بێت.
سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران رۆژى پێنج شه‌ممه‌ى داهاتووى دیارى كرد بۆ سازدانى دانیشتنى متمانه‌ دان به‌ حكومه‌ته‌كه‌ى عه‌لاوى.