گرنگترین خاله‌كانى به‌رنامه‌ حكومیه‌كه‌ى عه‌لاوى

الاثنين 24 شباط 2020 - 14:56

گرنگترین خاله‌كانى به‌رنامه‌ حكومیه‌كه‌ى عه‌لاوى

 به‌غدا-اه‌ع

 
سه‌رچاوه‌يه‌ك ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،گرنگترين خاڵه‌كانى به‌رنامه‌ى وه‌زارى حكومه‌ته‌كه‌ى محه‌مه‌د تۆفيق عه‌لاوى خسته‌ڕوو.
سه‌چاوه‌كه‌ به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕايگه‌ياند:به‌رنامه‌ى حكومى فراوان نييه‌ وكورت ده‌بێت"، ئه‌وه‌يشى خسته‌ڕوو "كارى له‌پێشينه‌ى به‌رنامه‌ى چاكسازى كارگێڕى وبه‌ياخه‌دان به‌پرۆژه‌ په‌ككه‌وتووه‌كان وته‌واوكردنى ياساى بوودجه‌ ده‌بێت".
وتيشى"كارێكى ترى له‌پێشينه‌ى به‌رنامه‌كه‌ دياريكردنى واده‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ كه‌لايه‌نى هونه‌رى ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆى كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان"،ئاماژه‌يشى دا به‌رنامه‌ى حكومى كۆمه‌ڵێك ڕێوشوێنيش له‌خۆده‌گرێت په‌يوه‌ستن به‌جێ به‌جێ كردنى داواكارييه‌كانى خۆپيشانده‌ران وسزادانى بكوژانى خۆپيشانده‌ران كه‌له‌دواى دوو هه‌فته‌ له‌ده‌ستبه‌كاربوونى حكومه‌تى نوێ ده‌ست به‌م هه‌نگاوه‌ ده‌كرێت". 
سه‌رچاوه‌كه‌ دووپاتيشيكرده‌وه‌"به‌رنامه‌كه‌ گرنگيشى به‌پشتيوانى كردنى دۆسييه‌كانى ڕۆشنبيرى وشانۆ وهونه‌ر داوه‌ بۆ به‌شداريكردن له‌دروستكردنى ڕاى گشتى".
په‌يامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ڕايگه‌ياندبوو به‌رنامه‌ى حكومه‌ت گه‌يشتۆته‌ ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان.
سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ داهاتوو وه‌كو واده‌يه‌ك دياريكرد بۆ ئه‌نجامدانى دانيشتنى متمانه‌دان به‌حكومه‌تى عه‌لاوى.