عه‌لاوى وبۆمبیۆ جه‌خت له‌ گرنگى هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌ش ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان

الأحد 23 شباط 2020 - 23:15

عه‌لاوى وبۆمبیۆ جه‌خت له‌ گرنگى هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌ش ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان
به‌غدا – اه‌ع
محه‌مه‌د تۆفيق عه‌لاوى سه‌رۆك وه‌زيرانى ڕاسپێردراو له‌گه‌ڵ مايك پۆمبيۆ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا تاوتوێ ڕێكاره‌كانى هه‌ماهه‌نگى وهاوكارى هاوبه‌ش له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان كرده‌وه‌.
نوسينگه‌ى سه‌رۆك وه‌زيران له‌ڕاگه‌يه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاويكرده‌وه‌،محه‌مه‌د تۆفيق عه‌لاوى سه‌رۆك وه‌زيرانى ڕاسپێردراو ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌،په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌لايه‌ن مايك پۆمبيۆ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا پێگه‌يشت.
وتيشى پۆمبيۆ پيرۆزبايي له‌عه‌لاوى كردووه‌ به‌بۆنه‌ى ڕاسپاردنى بۆ پۆستى سه‌رۆكايه‌تى وه‌زيران وهيوايشى خواست سه‌ركه‌وتوو بێت له‌ئه‌ركه‌كه‌ى،هه‌روه‌ها عه‌لاوى سوپاسى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكاى كردووه‌ بۆ په‌يوه‌ندييه‌كه‌ى.
ڕاگه‌يه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌يشى خسته‌ڕوو له‌ميان په‌يوه‌ندييه‌ ته‌له‌فۆنييه‌كه‌ دواپێشهاته‌ سياسييه‌كان له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى ونێوده‌وڵه‌تى خراوه‌ته‌ به‌رباس وجه‌ختكراوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگى هه‌ماهه‌نگى وكارى هاوبه‌ش وپشتيوانى ويلايه‌ته‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان به‌و پێيه‌ى سه‌روه‌رى عێراق بپارێزێت وگه‌شه‌ى ئابوورى به‌جێ بگه‌يه‌نێت وڕێكاره‌كانى هاوكارى نێوان هه‌ردوو وڵات كارابكرێته‌وه‌.