دانیشتنى رۆژى دووشه‌ممه‌ تایبه‌ته‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان

الأحد 23 شباط 2020 - 18:39

دانیشتنى رۆژى دووشه‌ممه‌ تایبه‌ته‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان

به‌غدا-اه‌ع

 
ھاوپەیمانی سائیرون،ئەمڕۆ یەکشەممە،دووپاتیکردەوە ئەو کۆبوونەوەی سەرۆک پەرلەمان بانگەوازی بۆ کرد تایبەت دەبێت بەئامادەبوونی دەستەی سەرۆکایەتی وسەرۆک فراکسیۆنەکان .
 
ڕەعەد مەکسوسی پەرلەمانتاری ھاوپەیمانی سائیرون بەئاژانسی ھەواڵی عێراقی(اەع) ڕایگەیاند"کۆبوونەوەکە کەبڕیار وایە سبەی دووشەممە بەڕێوەبچێت بۆ پێداچوونەوەی بەرنامەی حکومی وسیڤی حکومەتی نوێیە کەتایبەت دەبێت بەئامادەبوونی دەستەی سەرۆکایەتی وسەرۆک فراکسیۆنەکان بەبێ ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران .
 
وتیشی"دانیشتنی متمانەدان لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا سازدەکرێت کەڕۆژی چوارشەممەی داھاتووە".حه‌لبوسى داوای كرد سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران سبەینێ دووشەممە كاژێر 11 ی بەیانی كۆبێتەوە، ئەوەش بەپێی مادەی 10 لەپەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەران، بۆ چاوخشاندن بە ئەو داوایەی پێشكەش كراوە بۆ دانیشتنێكی نائاسایی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی و دیاریكردنی وادەی دانیشتنی ئەنجومەن".