وه‌زاره‌تى به‌رگرى:ئۆپراسیۆنى پاڵه‌وانانى عێراق ئامانجى خۆى پێكا

الأحد 23 شباط 2020 - 19:36

وه‌زاره‌تى به‌رگرى:ئۆپراسیۆنى پاڵه‌وانانى عێراق ئامانجى خۆى پێكا

 به‌غدا-اه‌ع 

 
وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌نجامی نه‌خشه‌كراوی پرۆسه‌كانی پاڵه‌وانانی عێراقی ڕاگه‌یاند كه‌له‌12ی ئه‌م مانگه‌ ده‌ستیپێكرد.
عه‌مید یه‌حیا ڕه‌سول وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ به‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی(اه‌ع)ڕاگه‌یاند"قۆناغی یه‌كه‌می پرۆسه‌كانی پاڵه‌وانانی عێراق كه‌له‌پێنج قۆڵه‌وه‌ ده‌ستیپێكرد ئه‌نجامی نه‌خشكراوی خۆی پێكاوه‌ به‌رێگاگرتن له‌دزه‌پێكردنی تیرۆرستان وڕاوه‌دوونانی شانه‌ تیرۆرستییه‌كانی داعش".
وتیشی پرۆسه‌كه‌ بووه‌ هۆی ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك تیرۆرست وكوشتنی ژماره‌یه‌كی تر له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌رگرتنی چه‌ند تونێلێك كه‌چه‌ندین بۆمبی چێندراو وكارگه‌ی دروستكردنی بۆمبی چێندراوی له‌خۆگرتبوو".
شایه‌نی باسه‌ پرۆسه‌كانی پاڵه‌وانانی عێراق/قۆناغی یه‌كه‌م،له‌12ی ئه‌م مانگه‌ ده‌ستیپێكرد بۆ كیۆماڵكردنی پارێزگای ئه‌نبار وناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری له‌سه‌ر سنووری عێراق-سوریا-ئه‌ردن له‌پاشماوه‌كانی تیرۆرستانی داعش.