هاوپه‌یمانی فه‌تح ڕه‌تیكرده‌وه‌ ئاماده‌ی دانیشتنی ده‌نگدان له‌سه‌ر كابینه‌ی عه‌لاوی نه‌بێت

السبت 22 شباط 2020 - 01:15

هاوپه‌یمانی فه‌تح ڕه‌تیكرده‌وه‌ ئاماده‌ی دانیشتنی ده‌نگدان له‌سه‌ر كابینه‌ی عه‌لاوی نه‌بێت

 


به‌غدا-اه‌ع

هاوپه‌یمانی فه‌تح ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌ كه‌باس له‌ئاماده‌نه‌بوونی دانیشتنی ده‌نگدان له‌سه‌ر حكومه‌ت ده‌كات
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌ هاوپه‌یمانی فه‌تح ئه‌و هه‌واڵه‌ی له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاكراوه‌ته‌وه‌ له‌باره‌ی ئاماده‌نه‌بوونی بۆ دانیشتنی ده‌نگدان له‌سه‌ر حكومه‌ت ڕه‌تده‌كاته‌وه‌،داوایشی له‌ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن كرد هه‌ڵوێسته‌ فه‌رمییه‌كانی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ به‌ته‌نها له‌وته‌بێژی فه‌رمی ونوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندن وه‌ربگرن بۆ پاراستنی وردی هه‌واڵه‌كان ودووركه‌وتنه‌وه‌ له‌چه‌واشه‌كاری وهه‌ڵوێسته‌ كه‌سایه‌تی ونافه‌رمییه‌كان