سائیرون:هیچ ڕۆڵێكمان نییه‌ له‌دانوستانه‌كانی عه‌لاوی وفراكسیۆنه‌ ناڕازییه‌كان

السبت 22 شباط 2020 - 21:07

سائیرون:هیچ ڕۆڵێكمان نییه‌ له‌دانوستانه‌كانی عه‌لاوی وفراكسیۆنه‌ ناڕازییه‌كان

 

 

به‌غدا-اه‌ع

ئه‌مجه‌د عیقابی په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی سائیرون،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ڕه‌تیكرده‌وه‌ هیچ ڕۆلێكی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی له‌دانوستانه‌كان هه‌بێت ،له‌پێناو نزیككردنه‌وه‌ی دیده‌كانی نێوان محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراو وفراكسیۆنه‌ سیاسییه‌ ناڕازییه‌كان.
عیقابی له‌لێدوانێكی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی(اه‌ع)ڕایگه‌یاند:"هیچ ڕۆڵێكمان نییه‌ له‌دانوستانه‌كانی نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراو وهه‌ندێ له‌فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌ سوننی وكوردییه‌ ناڕازییه‌كان،ئاماژه‌یشی به‌وه‌دا"فشارێكی زۆر هه‌یه‌ بۆ سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت له‌لایه‌ن برایان كورد وسوننه‌".
وتیشی"دانوستانه‌كان تاوه‌كو ئێستا به‌رده‌وامه‌ وڕه‌نگه‌ له‌دواساته‌كان دا ڕێككه‌وتنێك هه‌بێت بۆ په‌سه‌ند كردنی حكومه‌ت چونكه‌ حكومه‌تێكی نیمچه‌ كاتییه‌ تا ئه‌و كاته‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماده‌كارییه‌ن ته‌واو ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت".