مالیكی داوا ده‌كات سه‌رجه‌م ئاسته‌نگییه‌كان تێبپه‌ڕێت له‌پێناو ئاماده‌بوونی دانیشتنی ده‌نگدان

السبت 22 شباط 2020 - 15:41

مالیكی داوا ده‌كات سه‌رجه‌م ئاسته‌نگییه‌كان تێبپه‌ڕێت له‌پێناو ئاماده‌بوونی دانیشتنی ده‌نگدان

 


به‌غدا-اه‌ع

نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،داوای تیثه‌ڕاندنی سه‌رجه‌م ئاسته‌نگییه‌كان كرد له‌پێناو ئاماده‌بوونی دانیشتنی نائاسایی.
مالیكی له‌تویتێكدا ڕایگه‌یاند"ده‌بێت سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراو هه‌وڵ بدات له‌پێناو ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان بۆ دانیشتنی ده‌نگدان له‌سه‌ر حكومه‌ت ونابێت دانیشتنه‌كه‌ سازبكرێت له‌گه‌ڵ بایكۆت كردنی ته‌واوی هه‌ندێك له‌پێكهاته‌كان".
مالیكی وتیشی "ده‌بێت فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان نوێنه‌رانی پێكهاته‌كان ئاسته‌نگی دروست نه‌كه‌ن یاخود داوای شتی ئه‌سته‌م له‌سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراو بكه‌ن چونكه‌ هه‌مووان له‌یه‌ك كه‌شتی نیشتمانیدان".