شاندی هه‌رێمی كوردستان:كۆبوونه‌وه‌كانمان له‌گه‌ڵ عه‌لاوی له‌باره‌ی كابینه‌ی وه‌زاری به‌رده‌وامه

السبت 22 شباط 2020 - 14:40

شاندی هه‌رێمی كوردستان:كۆبوونه‌وه‌كانمان له‌گه‌ڵ عه‌لاوی له‌باره‌ی كابینه‌ی وه‌زاری به‌رده‌وامه

 


به‌غدا-اه‌ع-سۆما جاف

شاندی هه‌رێمی كوردستان ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌كانی به‌رده‌وامه‌ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی سه‌رۆك وه‌زیران ڕاسپێردراو بۆ گه‌یشتن به‌لێكتێگه‌یشتن له‌باره‌ی كابینه‌ی وه‌زاری
ناسڕ هه‌ركی په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"شاندی هه‌رێمی كوردستان هێشتا له‌به‌غدایه‌ وبه‌رده‌وامه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراو بۆ گه‌یشتن له‌لێكتێگه‌یشتنه‌كان له‌باره‌ی میكانزمی هه‌ڵبژاردنی كابینه‌ی وه‌زاری"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"،شاندی هه‌رێمی كوردستان دژی ئه‌و ناوانه‌ نییه‌ كه‌له‌كابینه‌ی وه‌زاری دیاری ده‌كرێن به‌ڵكو دژی میكانزمه‌ په‌یڕه‌وكراوه‌كانه‌".
وتیشی"شانده‌كه‌ له‌میان كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراو داوای كرد پێداچوونه‌وه‌ی میكانزمی دیاریكردنی ناوه‌كان بكات به‌ڵام عه‌لاوی سووربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌خۆی ناوه‌كان دیاریده‌كات دوور له‌فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان.