سەدر:چاوەڕوانى ئەنجامدانى کۆبوونەوەى پەرلەمانین بۆ دەنگدان لەسەر کابینەى وەزارى دوور لەپشکپشکێنە

السبت 22 شباط 2020 - 13:03

سەدر:چاوەڕوانى ئەنجامدانى کۆبوونەوەى پەرلەمانین بۆ دەنگدان لەسەر کابینەى وەزارى دوور لەپشکپشکێنە

 بغداد- واع 

 
موقته‌دا سه‌در ڕابه‌ری ڕه‌وتی سه‌دری ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامدانی دانیشتنی په‌رله‌مانداین بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر كابینه‌ی وه‌زاری دوور له‌پشكپشكێنه‌. 
سه‌در له‌تویتێكدا ڕایگه‌یاند"ئه‌گه‌ر دانیشتنی په‌رله‌مان له‌م هه‌فته‌یه‌ نه‌كرێت یان ئه‌گه‌ر سازكرا وده‌نگ له‌سه‌ر كابینه‌یه‌كی عێراق ده‌ستپاك نه‌درا كه‌ لە ئاستی داخوازییەکانی و مەرجەعیەت وگه‌ل بێت ئه‌وه‌ داوای خۆپیشاندانی ملیۆنی دەکەین و دەیگۆڕین بۆ مانگرتن لەبەردەم دەروازەکانی ناوچەی سەوز ئەوەش بە ئامانجی رزگارکردنی عێراق لە گەندەڵی و مەزهەبگەرایی".