فەرمانگەی تەندروستی زیقار رەتی دەکاتەوە کەحاڵەتی توشبوی کۆرۆنا لەپارێزگاکە تۆمار کرابێت

السبت 22 شباط 2020 - 12:59

فەرمانگەی تەندروستی زیقار رەتی دەکاتەوە کەحاڵەتی توشبوی کۆرۆنا لەپارێزگاکە تۆمار کرابێت

 زیقار-اه‌ع

 
فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی زیقار،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ڕه‌تیكرده‌وه‌ هیچ حاڵه‌تێكی توشبوون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كرابێت.
دكتۆر عه‌بدولحوسێن جابری به‌ڕێوبه‌ری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی زیقار به‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی هیچ حاڵه‌تێكی گومان یان توشبوون به‌ڤاپرۆسی كۆرۆنا له‌پارێزگاكه‌ تۆمار نه‌كردووه‌"ڕوونیشیكرده‌وه‌"فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی ڕێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی گرتۆته‌به‌ر به‌پشكنینی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی له‌ئێرانه‌وه‌ دێن ئه‌مه‌یش وه‌كو ڕێوشوێنێكی دڵنیابوونه‌وه‌ وتاوه‌كو ئێستاش هیچ حاڵه‌تێكی توشبوون به‌م ڤایرۆسه‌ تۆمار نه‌كراوه‌".
جێ ئاماژه‌پێكردنه‌ هه‌ندێ له‌هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندن ئاماژه‌یان به‌گواستنه‌وه‌ی نموونه‌یه‌كیان له‌زیقاره‌وه‌ بۆ به‌غدا كرد كه‌هی نه‌خۆشێكه‌ توشی ئه‌نفلونزا بووه‌ وله‌شاری قومی ئێرانی هاتۆته‌وه‌.