کەعبی:دەستور پابەندی کردوین بۆ سازکردنی دانیشتنی نائاسایی ئەوەی بەشدارنەبێت روبەرووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێت

السبت 22 شباط 2020 - 11:01

کەعبی:دەستور پابەندی کردوین بۆ سازکردنی دانیشتنی نائاسایی ئەوەی بەشدارنەبێت روبەرووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێت

 به‌غدا-اه‌ع

 
حه‌سه‌ن كه‌عبی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ ده‌ستوور سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی پابه‌ند كردووه‌ به‌دیاریكردنی واده‌ی دانیشتنی نائاسایی.
كه‌عبی له‌لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"دوای پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌ك له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیران وواژۆكردنی زیاتر له‌70 په‌رله‌مانتار وبه‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ماكانی مادده‌ی58ی ده‌ستوور،هیچ كه‌س ناتوانێت رێگری بكات له‌دیاریكردنی واده‌ی دانیشتنی نائاسایی"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ئه‌نجومه‌ن وسه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پابه‌ندن به‌سازكردنی دانیشتنه‌كه‌".
ئاماژه‌یشی به‌وه‌دا"ئه‌وه‌ی رێگری بكات له‌دیاریكردنی واده‌ی دانیشتنه‌كه‌ ڕووبه‌رووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێته‌وه‌"،جه‌ختیشی كرده‌وه‌"نابێت یاسا وده‌ستوور بخرێته‌ به‌رده‌وام خواستی حیزبی وسیاسی".
كه‌عبی وتیشی:"خۆمان له‌و سوێنده‌ نادزینه‌وه‌ كه‌ له‌به‌رده‌م گه‌ل خواردومانه‌ بۆ پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كان"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"سه‌رده‌می گه‌ڕاندنه‌وه‌ بۆ پشكپشكێنه‌ وده‌سكه‌وتی تاكه‌ كه‌سی كۆتایی هاتووه‌".
كه‌عبی ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو"دوای ئه‌وه‌ی گه‌ل هه‌ڵوێستی خۆی ده‌ڕبڕی یا له‌گه‌لێان ده‌بین یان له‌گه‌ڵ حیزب وپشكپكێنه‌ ده‌بین".
شایه‌نی باسه‌ حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دووپاتیكردبووه‌وه‌، پەرلەمان پابەندە بە ئەنجامدانی کۆبونەوەیەکی نائاسایی لە رۆژی دوو شەممەدا، ئەویش بە ئامانجی متمانە بەخشین بە حکومەتی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو .