دەروازەسنوریەکان:بازرگانی لەگەڵ ئێران بەردەوامە بەمەرجێك خاوەن بارهەڵگرەکان پشکنینیان بۆ بکرێت

السبت 22 شباط 2020 - 10:22

دەروازەسنوریەکان:بازرگانی لەگەڵ ئێران بەردەوامە بەمەرجێك خاوەن بارهەڵگرەکان پشکنینیان بۆ بکرێت

 به‌غدا- اه‌ع

 
 
ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،دووپاتیكره‌وه‌ بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران هێشتا به‌رده‌وامی به‌و مه‌رجه‌ی خاوه‌ن ئۆتۆمبیله‌كان ملكه‌چی پشكنینی پزیشكی بكرێن. 
عومه‌ر وائیلی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌پێ فه‌رمانی دیوانی ژماره‌ 55ی ساڵی 2020 له‌ئاستێكی باڵادا به‌رده‌وامه‌ بۆگفتوگۆكردنی گرتنه‌ به‌ری ڕێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی زیاتر بۆ به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ی هاتنه‌ژووره‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ وڵات"،ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو"كۆبوونه‌وه‌كه‌ زنجیره‌یه‌ك ڕاسپارده‌ی پابه‌ند كراو له‌به‌ر گرتووه‌،له‌نێویشیاندا جه‌ختكردن له‌سه‌ر جموجۆڵی بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵات به‌مه‌رجێك خاوه‌ن ئۆتۆمبیله‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ئاڵوگۆڕی بازرگانی ملكه‌چی پشكنینی پزیشكی بن وڕێوشوێنی خوپارێزی پێویست له‌به‌ر بگرن.