هاوپه‌یمانی بونیاد:كاتی پێویست له‌به‌رده‌م عه‌لاویدایه‌ بۆ تاوتوێ كردنی گرفته‌كان له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌ته‌كه‌ی

السبت 22 شباط 2020 - 10:07

هاوپه‌یمانی بونیاد:كاتی پێویست له‌به‌رده‌م عه‌لاویدایه‌ بۆ تاوتوێ كردنی گرفته‌كان له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌ته‌كه‌ی

 


به‌غدا-اه‌ع

هاوپه‌یمان بونیاد دووپاتیكرده‌وه‌ كاتی پێویست له‌به‌رده‌م محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراو دایه‌ بۆ تاوتوێ كردنی گرفته‌كان له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌ته‌كه‌ی.
ئه‌حمه‌د كینانی په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی بونیاد له‌لێدوانێكی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئه‌گه‌ر هاتوو ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ڕێژه‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران ته‌واو نه‌بوو ئه‌وه‌ ڕووبه‌رووی گرفتی گه‌وره‌ ده‌بینه‌وه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"،ئه‌گه‌ر دانیشتنه‌كه‌ ساز نه‌كرێت ئه‌وه‌ ڕه‌نگه‌ كاتی پێویست بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراو بڕه‌خسێنێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان كۆببێته‌وه‌ بۆ تاوتوێ كردنی گرفته‌كان له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تدا".
كینانی ئه‌وه‌یشی وت" هاوپه‌یمانی یه‌كێتی هێزه‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبوسی بایۆكتی دانیشتنی نائاساییان كردووه‌ وهه‌روه‌ها ناكۆكی هه‌یه‌ نێوان هێزه‌ كوردستانییه‌كان به‌تایبه‌ت پارتی دیموكراتی له‌باره‌ی ئاماده‌بوونی دانیشتنه‌كه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان له‌به‌رده‌م به‌رپرسیارێتیه‌كی گه‌وره‌دان له‌پێناو په‌سه‌ندكردنی كابینه‌ی حكومه‌ت وڕێگه‌نه‌دان به‌بێگانه‌كان ده‌ستێوه‌ردانی كاروباری عێراقی بكه‌ن".
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو"به‌پێ په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتنی نائاسایی ده‌توانرێت سازبكرێت به‌سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له‌جێگرانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"،به‌پێی زانیارییه‌كان محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراو ته‌واوی كابینه‌ وه‌زارییه‌كه‌ی له‌دانیشتنی نائاسایی پێشكه‌ش ده‌كات".
شایه‌نی باسه‌ محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دووپاتیكردبووه‌وه‌،هیچ واده‌یه‌ك دیاری نه‌كراوه‌  بۆ سازكردنی دانیشتنی نائاسایی بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر كابینه‌ی وه‌زاری،ڕوونیشیكرده‌وه‌ نابێت هیچ واده‌یه‌ك بۆ دانیشتنه‌كه‌ دیاری بكرێت پێش گه‌یشتنی به‌رنامه‌ی وه‌زاری وناوی وه‌زیره‌كان بۆ په‌رله‌مان.