پەیامنێرمان لەنەینەوا:شکستپێھێنانی ھەوڵێکی ھەڵھاتنی تیرۆرستێکی داعش بۆ دەرەوەی عێراق

الجمعة 21 شباط 2020 - 23:44

پەیامنێرمان لەنەینەوا:شکستپێھێنانی ھەوڵێکی ھەڵھاتنی تیرۆرستێکی داعش بۆ دەرەوەی عێراق

 نەینەوا – اەع

 
هێزەکانى حەشدى شەعبى شکستیان بەهەوڵى هەڵهاتنى تیرۆرستێکى داعشیان بۆ دەرەوەى عێراق هێنا .
پەیامنێرى ئاژانسى هەواڵى عێراقى(اەع)ئەمڕۆ هەینى ڕایگەیاند،تیمێک لەهەواڵگیرى فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانى حەشدى شەعبى لەنەینەوا بەهاوبەشى لەگەڵ ئاژانسى هەواڵگیرى توانییان تیرۆرستێکى داعش دەستگیر بکەن کەخواستى هەبووە بۆ دەرەوەى عێراق هەڵبێت.
وتیشى دواى چاودێرى ورد وبەردەوام لەماوەى 72کاژێر هێزەکانى هەواڵگیرى توانیان لەکەمپى سەلامیەى باشوورى موسڵ دەستگیرى بکەن.