دارایى نوێنه‌رایه‌تى چه‌ند پێشنیارێك پێشكه‌ش ده‌كات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كورتهێنان له‌ بودجه‌

الجمعة 21 شباط 2020 - 17:58

دارایى نوێنه‌رایه‌تى چه‌ند پێشنیارێك پێشكه‌ش ده‌كات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كورتهێنان له‌ بودجه‌

 به‌غدا-اه‌ع

 
حونه‌یین قه‌دو ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی پێشنیارى چىه‌ند چاره‌سه‌رێكى خسته‌ڕوو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كورتهێنان له‌بوودجه‌ى گشتى.
قه‌دو له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقی(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕایگه‌یاند"بوودجه‌ ڕووبه‌رووى ئاسته‌نگى گه‌وره‌ ده‌بێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر بێت حكومه‌ت ده‌رچه‌ى ڕاسته‌قینه‌ى بۆ نه‌دۆزێته‌وه‌"،ئاماژه‌یشى دا"كۆنترۆڵكردنى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان وباجى ئاوى وكاره‌با ده‌توانێت پشتیوانى بوودجه‌ بكات وئاستى كورتهێنانى بوودجه‌ كه‌مبكاته‌وه‌ به‌تایبه‌ت عێراق زیانى زۆرى پێده‌گات به‌هۆى كۆنترۆڵنه‌كردنى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان".
وتیشى"حكومه‌تى ڕاسپێردراو ده‌بێت كار بكات بۆ دانانى پلانه‌كان له‌باره‌ى به‌كارهێنانى سامانى گشتى به‌شێوه‌یه‌كى ژیرانه‌ وئابووریدا له‌گه‌ڵ كاراكردنه‌وه‌ى به‌رنامه‌ى حكومى وجێ به‌جێ كردنى پرۆژه‌ گرنگه‌كان.
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"نزیكه‌ى 162پرۆژه‌ى زه‌به‌لاح له‌كاركه‌وتوون به‌هۆى نه‌بوونى چاودێرى پێویست به‌سه‌ر گرێبه‌ستى به‌ڵێنده‌ره‌كان".