ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى ئه‌بو فه‌ده‌كى بۆ جێگره‌وه‌ى شه‌هید ئه‌بو مه‌هدى موهه‌نديس دیارى كرا

الخميس 20 شباط 2020 - 23:31

ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى ئه‌بو فه‌ده‌كى بۆ جێگره‌وه‌ى شه‌هید ئه‌بو مه‌هدى موهه‌نديس دیارى كرا

 به‌غدا-اه‌ع

 
ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى رێكه‌وت له‌سه‌ر دانانى ئه‌بو فه‌ده‌ك له‌ پۆستى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌ركان وه‌ك جێگره‌وه‌ى شه‌هید ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس.
ئه‌بو عه‌لى به‌سرى جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌،به‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) راگه‌یاند:" ده‌سته‌كه‌ كوبوه‌وه‌ و رێكه‌وت له‌سه‌ر دامه‌زراندنى فه‌رمانده‌ى حه‌شدى شه‌عبى عه‌بدولعه‌زیز (ئه‌بو فه‌ده‌ك) له‌ پۆستى سه‌رۆكى ئه‌ركان وه‌ك جێگره‌وه‌ى شه‌هید ئه‌بو موهه‌ندیس". 
وتیشى "ئاگادار كراینه‌وه‌ له‌ ماوه‌ى دوو رۆژى داهاتوو فه‌رمانى دیوانى به‌ دامه‌زراندى ئه‌بو فه‌ده‌ك له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كانه‌وه‌ ئیمزا ده‌كرێت".