باڵیۆزخانه‌ى عێراق له‌ تاران بۆ اه‌ع:ئاماده‌ین بۆ پێشكه‌ش كردنى یارمه‌تى

الخميس 20 شباط 2020 - 21:01

باڵیۆزخانه‌ى عێراق له‌ تاران بۆ اه‌ع:ئاماده‌ین بۆ پێشكه‌ش كردنى یارمه‌تى

 تاران-اه‌ع-خه‌وله‌ جاف

 
باڵیۆزخانه‌ى عێراق له‌ تاران راگه‌یاند ئاماده‌یه‌ خزمه‌تگوزارى پێشكه‌ش به‌ ره‌وه‌ندى عێراقى بكات وبه‌رده‌وامه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نى ئێرانى بۆ به‌دواداچون له‌ بابه‌تى ڤایرۆسى كۆرۆنا.
سلێمان خالد عه‌بدولحه‌مید راوێژكارى باڵیۆزخانه‌ى عێراق له‌ تاران به‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) راگه‌یاند:" ئه‌وه‌ى له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان باسى لێوه‌ ده‌كرێت چه‌واشه‌كاریه‌ ، لایه‌نه‌ فه‌رمیه‌كان جه‌ختیان كرده‌وه‌ حاڵه‌ته‌كه‌ سنور داره‌ و ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌ ژێر كۆنتڕۆڵ دایه‌"،ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد پێویست به‌ ترس و دڵه‌راوكى ناكات و باڵیۆزخانه‌ى عێراق ئاماده‌یه‌ بۆ پێشكه‌ش كردنى خزمه‌تگوزارى به‌ درێژایى 24 كاتژمێر".
په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ رایگه‌یاند "نه‌خۆشخانه‌ى مه‌سیح دانشورى له‌ تاران دوو حاڵه‌تى توشبووى به‌ كۆرۆنا تۆماركرد".