سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ تیمێكى نه‌ته‌وه‌یى وتوێژى پێكهێنانى دادگاى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات بۆ دادگاى كرد داعش

الخميس 20 شباط 2020 - 16:01

سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ تیمێكى نه‌ته‌وه‌یى وتوێژى پێكهێنانى دادگاى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات بۆ دادگاى كرد داعش

 به‌غدا-اه‌ع

 
 
سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ پێنج شەممە له‌گه‌ڵ تیمی لێکۆڵینەوەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، تایبەت بەلێپرسینەوە لە تاوانەکانی داعش وتوێژى دامه‌زراندنى دادگایەکی نێودەوڵەتی تایبەت بەسزادانی چەکدارانی داعش.
 
نوسینگه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"سه‌رۆك كۆمار پێشوازیكرد لە کەریم خان، سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، تایبەت بەلێپرسینەوە لە تاوانەکانی داعش لەمیان دیدارەکەدا باس لە هەوڵەکانی دامەزراندنی دادگایەکی نێودەوڵەتی تایبەت بەسزادانی چەکدارانی داعش لەو تاوانانەی کە دەرحەق بە دانیشتوانی سەرجەم شارە جیاجیاکان پێش ڕزگارکردنی ئەنجامیانداوە کرا، هەروەها دووپاتیشکرایەوە لەگرنگی هەماهەنگی و هاریکاری هاوبەش سەبارەت بەبنەبڕکردنی تیرۆرو وشککردنی سەرچاوەی داهاتی گروپە تیرۆرستییەکان کە دەبێتە فاکتەرێکی بەھێز بۆ بەرجەستەکردنی ئاسایش و ئاشتەوایی نێودەوڵەتی".