په‌یامنێرمان: 6 حاڵه‌تى توشبووی نوێ بە ڤایرۆسى كۆرۆنا لەئێران تۆماركران

الأربعاء 19 شباط 2020 - 22:32

په‌یامنێرمان: 6 حاڵه‌تى توشبووی نوێ بە ڤایرۆسى كۆرۆنا لەئێران تۆماركران

 تاران-اەع

 
دەسەڵاتدارانی ئێران 6 حاڵەتی نوێی توشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەشاری قوم تۆمارکرد
 
پەیامنێری ئاژانسی ھەواڵی عێراقی (اەع)ڕایگەیاند،شاری قومی پیرۆز  لەئێران 6حاڵەتی توشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکردووە،ئاماژەیشی دا دەسەڵاتدارانی ئێران پشووی خوێندنیان لەقوتابخانە وزانکۆکان تاکاتێکی نادیار ڕاگەیاندووە.
 
وەزارەتی تەندروستی ئێران حاڵەتی لەناکاوی لەسەرجەم نەخۆشخانەکان ڕاگەیاند،جەختیشی لەپشکنینی سەرجەم خزمە نزیکەکانی ئەو دوو بەساڵاچووە کردەوە کەبەھۆی توشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەئێران گیانیان لەدەستداوە.
 
ئەنجومەنی پارێزگای تارانیش بڕیاریدا سبەی پێنجشەممە کۆبوونەوەی بەپەلەی خۆی سازبکات دوو گیانلەدەستدانی دوو ھاوڵاتی ئێرانی لەشاری قومی باشووری تاران پایتەخت دوای توشبوونیان بەڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا.