مالكى له‌گه‌ڵ شاندى كوردى وتوێژى پێكهێنانى حكومه‌تى راگوزه‌ر ده‌كه‌ن

الأربعاء 19 شباط 2020 - 20:26

مالكى له‌گه‌ڵ شاندى كوردى وتوێژى پێكهێنانى حكومه‌تى راگوزه‌ر ده‌كه‌ن

 به‌غدا-اه‌ع

 
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و شاندی کوردستان بۆ پێکهێنانی حکومەت رایانگەیاند، هەردولا پشتیوانی دەکەن لە بنەمای رێککەوتنی سیاسی بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی محەمەد تۆفیق عەلاوی.
 
نوسینگەی راگه‌یاندنى نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ بڵاویکردەوە،" لەکاتی کۆبونەوەیاندا لەگەڵ شاندی هێزە سیاسییەکانی کوردستان جەختیانکردوەتەوە لەوەی پێویست دەکات لە کاتی پێکهێنانی حکومەتی نوێدا بنەمای رێککەوتنی سیاسی بپارێزرێت  بۆ ئەوەی قۆناغی راگوزەر لە ئاستی سیاسی و کۆمەڵایەتیش ئارامی تێدا بەرقەرار بێت.
  
ئاماژەیان بەوەشکردوە، ئومێدەوارن حکومەت نوێ نمایندەی هەمو پێکهاتەکانی عێراق بێت، بۆ ئەوەی بتوانێت خزمەتگوزاری زیاتر پێشکەشی گەل بکات و لە ئاستی چاوەڕوانییەکانی شەقامدا بێت.