شارەزایەکى یاسایی بژاردەکانى عەبدولمەهدى لەدواى دووى ئادار دەخاتەڕوو

الأربعاء 19 شباط 2020 - 14:29

شارەزایەکى یاسایی بژاردەکانى عەبدولمەهدى لەدواى دووى ئادار دەخاتەڕوو

 بەغدا-اەع

 
تاریق حەرب شارەزا لەبوارى یاسا دووپاتیکردەوە هیچ بۆشاییەکى دەستوورى دروست نابێت ئەگەر هاتوو عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى دەستلەکارکێشاوە پەناى بردە بەر ئەو چارەسەرانەى لەپەیڕەوى ناوخۆى ئەنجومەنى وەزیراندا هاتووە.
حەرب بەئاژانسى هەواڵى عێراقی(اەع) ،ئەمڕۆ چوارشەممە،ڕایگەیاند"ئەو چارەسەرانەى بۆ سەرۆک وەزیرانى دەستلەکارکێشاوە لەدواى دووى ئادار دانراوە بریتین لەوەى یان سەرۆک وەزیران لەدەوام دادەبڕێت ولەئەرکى حکومەتى کاربەرێکەر بەردەوام نابێت یان دەستبەردارى گرتنەبەرى ڕێوشوێنە تایبەتەکان بەخۆى دەبێت یاخود گەشت کردن بۆ دەرەوەى عێراق".
وتیشى"لەکاتى دابڕان یان گەشتکردنى عەبدولمەهدى ئەوە هیچ بۆشاییەکى دەستوورى دروست نابێت چونکە دوو جێگرى هەیە،ئەوەى دەبێتە شوێنگرەوەى جێگرى یەکەمى دەبێت ولەکاتى نەبوونى جێگرى یەکەم ئەوە جێگرى دووەم دەبێتە شوێنگرەوەى لەحکومەتى کاربەرێکەر تا ئەو کاتەى حکومەتى نوێ پێکدەهێندرێت ".
ئاماژەیشى بەوەدا"سەرۆک وەزیرانى دەستلەکارکێشاوە دەسەڵاتى پێشکەشکردنى پێشنیارى هەڵوەشاندنەوەى ئەنجومەنى نوێنەرانى نییە".
ڕوونیشیکردەوە عەبدولمەهدى لەپەیامەکەى ئەم دواییەدا ویستى هانى پەرلەمان بدات بۆ پەلەکردن لەدەنگدان لەسەر کابینەى نوێ وەزارى.
عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى دەستلەکارکێشاوە هۆشدارى دابوو لەمەترسى دروستبوونى بۆشاییەکى نوێ بەهۆى دواکەوتنى پێکهێنانى حکومەتى نوێ.
عەبدولمەهدى لەدەقى پەیامەکەى لەبارەى پێکهێنانى حکومەتى داهاتوو کەدەستى ئاژانسى هەواڵى عێراقى(اەع)کەوتووە ڕایگەیاندبوو: "هیچ بژاردەیەک لەبەردەمیدا نییە جگە لەو چارەسەرى لەدەستوور هاتووە یان لەپەیڕەوى ناوخۆیی ئەنجومەنى وەزیران،ومەبەستم لەم کارە هاریکارییە بۆ سەرکەوتنى حکومەت داهاتوو وڕێگاگرتن لەپێشێلکارییە دەستوورییەکان کەدژوارە لەگەڵ بەرژەوەندییەکانى وڵات وسیستەمى دیموکراسى ودەستوورى".