سەرۆک كۆمار: عێراق پشتیوانی چین دەکات له‌ روبه‌رووبونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا

الأربعاء 19 شباط 2020 - 12:59

سەرۆک كۆمار: عێراق پشتیوانی  چین دەکات له‌ روبه‌رووبونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا
به‌غدا-اه‌ع
 
سەرۆک كۆمار جه‌ختى كرده‌وه‌ عێراق پشتیوانی  چین دەکات له‌ روبه‌رووبونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا.
نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆمار له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى  ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌  بڵاویکردەوە" به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار پێشوازیکرد لە چانگ تاو، باڵیۆزی کۆماری میللی چین لە عێراق و پەیامێکی پشتیوانی ئاڕاستەی هاوتا چین-یەکەی کرد"، لە دیدارەکەدا ساڵح  لە ڕێگای باڵیۆزی چین پشتیوانی عێراقی ئاڕاستەی سەرۆکی ئەو وڵاتە کرد، سەبارەت بە روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هاوکات رێوشوێنە خێراکانی حکومەتی چینی بۆ کۆنتڕۆڵکردن و بڵاونەبونەوەی ڤایرۆسەکە  بەرزنرخاند.
هەر لە دیدارەکەدا باس لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دو قۆڵییەکان و فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری نێوان هەردو وڵات و گرنگی هەماهەنگی هاوبەش بۆ بەرجەستەکردنی ئاسایش و سەقامگیری و بەهێزکردنی ئاشتی کرا، بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی سەرجەم گەلانی ناوچەکە و جیهان بکات.