حه‌لبوسى و جه‌نگى رێككه‌وتن له‌سه‌ر گرنگى پێكهێنانى حكومه‌تێكى به‌هێز كه‌بۆچونێكى رونی هه‌بێت

الأحد 16 شباط 2020 - 21:19

حه‌لبوسى و جه‌نگى رێككه‌وتن له‌سه‌ر گرنگى پێكهێنانى حكومه‌تێكى به‌هێز كه‌بۆچونێكى رونی هه‌بێت

 سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و هاوپەیمانی هێزە عێراقییەكان بە یاوەری شاندێكی هاوپەیمانییەكە، ئەمرۆ یەكشەممە، چاوی كەوت بەلاهور شێخ جەنگی سەركردە لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان.

 
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكى هاوبه‌ش له‌لایه‌ن نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقی(اه‌ع) كه‌وتووه‌ "هەردوولا  تاوتوێی ئەو بارودۆخەیان كرد كە عێراق پێیدا تێپەڕدەبێت، لەگەڵ دۆسیەی پێكهێنانی حكومەت، هەردوولا هاوڕابوون كە كێشەی ئێستا پێویستی بە یەكخستنی هەوڵەكانی هەموو لایەك هەیە، بۆ گەیشتن بە قۆناغی سەقامگیری سیاسی و ئاسایش و ئابوری، عێراقیش شانازی بە هەموجۆری كۆمەڵگەیی تەواوكاری دەكات و ناشتوانرێت بەڕێوەببرێت بەبێ هاریكاری جدی و دڵسۆزی هەموو پێكهاتەكان".
رێشكەوتن لەسەر بەردەوامبوونی ئاڵوگۆڕی بیروڕای نێوان هەردوولا لەگەڵ كوتلە سیاسیەكانی تر، بە ئامانجی گەیشتەن بە لێكتێگەیشتنێك كە زامنی پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز بكات، و بۆچونی ڕونی هەبێت بۆ ئیدارەدانی كاروباری وڵات و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی لەپێناو بەجێهێنانی خواستی پێكهاتەكانی گەلی عێراق لە نێویشیاندا خۆپیشاندەران.
هەردوولاش جه‌ختیان كردەوە لەسەر ئەوەی كە بەرنامەی حكومەتی داهاتوو زامنی لە خۆگرتنی ئەولەویاتی هاوڵاتیانی عێراق بكات لە ژیانێكی شایستە و دادی كۆمەڵایەتی بۆ سەرجەم رۆڵەكانی گەل، و كاركردنی دەستبەجێ بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان و ئاوەدانكردنەوەی شارە ڕزگاركراوەكان، و گەڕانەوەی شكۆ بۆ دەمەزراوە فەرمیەكان، و گرنگی بەردەوامبوونی هەوڵەكان بۆ بەرەنگاربونەوەی رێكخراوی داعش و راوەدونانی پاشماوەكانی لەلایەن هێزە چەكدارەكان و هێزە ئەمنیەكان، لەگەڵ گرنگی سودوەرگرتن لە شارەزایی و زانیاری و هاریكاری هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ، بۆ زامنكردنی لەناوبردنی بیری تەكفیری توندڕەو رێگەنەدان بە گەڕانەوەی.