هاوپه‌یمانى فه‌تح:په‌سه‌ندكردنى حكومه‌تى عه‌لاوى به‌نده‌ به‌سه‌ربه‌خۆیی پاڵێوراوه‌كان

الأحد 16 شباط 2020 - 17:37

هاوپه‌یمانى فه‌تح:په‌سه‌ندكردنى حكومه‌تى عه‌لاوى به‌نده‌ به‌سه‌ربه‌خۆیی پاڵێوراوه‌كان

 به‌غدا-اه‌ع

 
هاوپه‌یمانى فه‌تح،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند په‌سه‌ندكردنى كابینه‌ى وه‌زارى وبه‌ده‌ستهێنانى متمانه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌نده‌ به‌سه‌ربه‌خۆیی ولێهاتوویی پاڵێوراوه‌كان.
محه‌مه‌د ساحیب ده‌ڕاجى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌سه‌ر هاوپه‌یمانى فه‌تح ڕایگه‌یاند"په‌سه‌ندكردنى حكومه‌تى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو په‌یوه‌سته‌ به‌شێوازى خستنه‌ڕووى كابینه‌ وه‌زارییه‌كه‌ى"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ڕووبه‌رووى ئاسته‌نگى گه‌وره‌ ده‌بێته‌وه‌ له‌په‌رله‌ماندا".
ده‌ڕاجى ئاماژه‌یشى دا "په‌سه‌ند كردنى كابینه‌كه‌ به‌نده‌ به‌لێهاتوویی وسه‌ربه‌خۆیی پاڵێوراوه‌كان وهه‌روها توانایان بۆ به‌رێوبردنى ده‌وڵه‌ت "،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ڕه‌تكردنه‌وه‌ى كابینه‌كه‌ له‌دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌بێته‌ هۆى دروستبوونى پشێوى".
وتیشى "هه‌وڵێك هه‌یه‌ له‌لایه‌ن فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌پشكپشكێنه‌ى حیزبى وله‌برى ئه‌وه‌ نوێنه‌رایه‌تى پێكهاته‌ییان هه‌بێت له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران".
شایه‌نى باسه‌ محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو دوێنى شه‌ممه‌ ڕایگه‌یاندبوو كه‌له‌ماوه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ كابینه‌كه‌ى ده‌باته‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران.