10 تیرۆرستى داعش له‌پرۆسه‌یه‌كی ئاسمانی له‌حه‌مرین كوژران

السبت 15 شباط 2020 - 20:12

10 تیرۆرستى داعش له‌پرۆسه‌یه‌كی ئاسمانی له‌حه‌مرین كوژران

 به‌غدا-اه‌ع

 
ده‌زگاى دژه‌ تیرۆری  ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رایگه‌یاند، 10 تیرۆرستى داعش له‌پرۆسه‌یه‌كی ئاسمانی له‌ناوچه‌ی حه‌مرین كوژراون.
سه‌باح نه‌عمان، وته‌بێژی ده‌زگای دژه‌ تیرۆر به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری وردی هه‌واڵگری، له‌پرۆسه‌یه‌كی دابه‌زینی ئاسمانیدا ژماره‌یه‌ك تیرۆرستی داعشیان له‌ناوچه‌كانی حه‌مرین كردوه‌ته‌ ئامانج.
وتیشی:" له‌و پرۆسه‌یه‌دا زیاتر له‌ 10 تیرۆرستى داعش كوژراون و ده‌ستیشگیراوه‌ به‌سه‌ر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌كانیاندا كه‌ سێ بۆمبی چێندراوی تێدابوه‌".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و پرۆسه‌یه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگای دژه‌ تیرۆره‌وه‌ به‌رده‌وامی ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی رێگه‌ له‌تیرۆرستانی داعش بگیرێت هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستی به‌رامبه‌ر به‌هاوڵاتیان ئه‌نجامبده‌ن و ببنه‌ هۆكارێك بۆ تێكدانی ره‌وشی ئه‌منی سنوره‌كه‌.