دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ى كه‌رخ داوای هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتارێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌كات

السبت 15 شباط 2020 - 17:47

دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ى كه‌رخ داوای هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتارێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌كات

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ى كه‌رخ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، داوای هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتار كازم سه‌یادى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كرد.
دادگا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌"دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌رخ داوایكردوه‌، پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر سه‌یادی  هه‌ڵبگیرێت به‌تاوانى ناوزڕاندنی ده‌وڵه‌ت به‌پێی مادده‌ی 226ی یاسای سزادانی عێراقی له‌باره‌ى بڵاكراوه‌یه‌كى كه‌تیایدا باسی له‌فرۆشتنی پۆستێك له‌ وه‌زاره‌تی نه‌وت كردوه‌".
پێشتر كازم سه‌یادی له‌تویتێكدا رایگه‌یاندبو، "وه‌زاره‌تی نه‌وت به‌10 ملیار دینار ده‌فرۆشرێت به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ ورده‌كارییه‌كى تر بخاته‌ڕوو.