حه‌شدى شه‌عبى به‌پلانێكى هه‌مه‌جۆرى ته‌له‌عفه‌ر ده‌پارێزێت

السبت 15 شباط 2020 - 17:18

حه‌شدى شه‌عبى به‌پلانێكى هه‌مه‌جۆرى ته‌له‌عفه‌ر ده‌پارێزێت

 

 
به‌غدا – اه‌ع 
 
حه‌شدى شه‌عبى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند پلانێكى هه‌مه‌جۆرى جێ به‌جێ ده‌كات بۆ پاراستنى شارۆچكه‌ى ته‌له‌عفه‌ر له‌ڕۆژئاواى پاریزگاى نه‌ینه‌وا.
عه‌لى محه‌مه‌د ساڵح فه‌رمانده‌ى لیواى(53)ى حه‌شدى شه‌عبى له‌لێدوانێكى بۆ پێگه‌ى ئه‌لیكترۆنى حه‌شدى شه‌عبى كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) چاودێرى كردووه‌"هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى پلانى ئه‌منى تۆكمه‌یان گرتۆته‌ به‌ر بۆ پاراستنى شارۆچكه‌ى ته‌له‌عفه‌ر وده‌وروبه‌رى له‌رێگاى چاودێرى ورد وكامێراى لێزه‌رى كه‌رووبه‌رى شاره‌كه‌ وده‌وروبه‌رى له‌به‌رزترین خاڵ تیایدا ڕووماڵ ده‌كات".