عێراق وبه‌ریتانیا په‌یوه‌ندییه‌ دوولایه‌نه‌كانى نێوانیان تاوتوێ ده‌كه‌ن

السبت 15 شباط 2020 - 15:13

عێراق وبه‌ریتانیا په‌یوه‌ندییه‌ دوولایه‌نه‌كانى نێوانیان تاوتوێ ده‌كه‌ن

 به‌غدا – اه‌ع 

 
محه‌مه‌د عه‌لى حه‌كیم وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌،ئه‌مرٍۆ شه‌ممه‌،له‌گه‌ڵ جێمس كلفێرلى وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا په‌یوه‌ندییه‌ دوولایه‌نه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات تاوتوێ كرد.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌،محه‌مه‌د عه‌لى حه‌كیم وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ له‌په‌راوێزى 56هه‌مین كۆنگره‌ى میونشن بۆ ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى چاوى كه‌وتووه‌ به‌جێمس كلفێرلى وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا،وهه‌ردوولا تاوتوێ ڕێكاره‌كانى به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات كردووه‌ وگرنگى راوێژى له‌باره‌ى دۆسییه‌ هاوبه‌شه‌كان.