كه‌عبى داوا له‌پارێزگاى به‌غدا ووه‌زاره‌تى دارایی ده‌كات هۆكارى به‌گرێبه‌ست نه‌كردنى وانه‌بێژان بخه‌نه‌ڕوو

السبت 15 شباط 2020 - 12:21

كه‌عبى داوا له‌پارێزگاى به‌غدا ووه‌زاره‌تى دارایی ده‌كات هۆكارى به‌گرێبه‌ست نه‌كردنى وانه‌بێژان بخه‌نه‌ڕوو

 

 
به‌غدا- اه‌ع
 
حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،داواى له‌پارێزگاى به‌غدا ووه‌زاره‌تى دارایی كرد هۆكارى به‌گه‌رێبه‌ست نه‌كردنى وانه‌بێژان بخه‌نه‌ڕوو.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى كه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران نووسراوێكى ئاڕاسته‌ى پارێزگاى به‌غدا كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى زانیارییه‌ تایبه‌ته‌كانى وانه‌بێژانى بێ به‌رامبه‌ر ڕاده‌ستى بكه‌ن وهۆكارى به‌گرێبه‌ست نه‌كردنیان به‌پێ بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ژماره‌ 315ى ساڵى 2019 وپلانه‌ كارپێكراوه‌كان له‌باره‌یان له‌قۆناغى داهاتوودا پێش په‌سه‌ندكردنى بوودجه‌ى 2020 بخه‌نه‌ڕوو".
دووپاتیشیكرده‌وه‌"ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران هه‌وڵده‌دات بڕگه‌یه‌ك له‌یاساى بوودجه‌ى داهاتوو زیادبكات له‌باره‌ى ته‌رخانكردنى ڕێژه‌یه‌كى سه‌دی له‌پله‌كانى دامه‌زراندن بۆ وانه‌بێژان"،ئاماژه‌یشى دا ئه‌م وتانه‌ له‌میان"پێشوازى كردنى له‌ژماره‌یه‌ك نوێنه‌رى ونه‌بێژان به‌ئاماده‌بوونى په‌رله‌مانتار سه‌تار عه‌بادى"هاتووه‌.
كه‌عبى له‌هه‌مان كاتدا داواى له‌"وه‌زاره‌تى دارایی-فه‌رمانگه‌ى بوودجه‌ كرد په‌له‌بكات له‌پرسى به‌گرێبه‌ست كردنى مامۆستایانى وانه‌بێژ به‌پێ بڕیارى ئاماژه‌پێكراوى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران"،وهه‌روه‌ها ستایشى ڕۆڵى وانه‌بێژان كرد كه‌خزمه‌تێكى زۆریان به‌خانه‌واده‌ى فێركارى وسه‌رجه‌م خوێندكاران به‌خۆبه‌خشانه‌ وبێ به‌رامبه‌ر كردووه‌ له‌ماوه‌ى ڕه‌وشێكى سه‌ختدا كه‌ڕووبه‌رووى وڵاتمان بۆته‌وه‌".