په‌رله‌مانتارێك:حكومه‌تى نوێ پێش ته‌واوبوونى واده‌ى ده‌ستوورى متمانه‌ى په‌رله‌مان به‌ده‌ست ده‌هێنێت

السبت 15 شباط 2020 - 08:47

په‌رله‌مانتارێك:حكومه‌تى نوێ پێش ته‌واوبوونى واده‌ى ده‌ستوورى متمانه‌ى په‌رله‌مان به‌ده‌ست ده‌هێنێت

 

 
به‌غدا- اه‌ع
 
سه‌لام شه‌مه‌رى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌سه‌ر هاوپه‌یمانى سائیرون،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو كابینه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى  تاڕاده‌یه‌ك ته‌واوكردووه‌.
شه‌مه‌رى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاندووه‌"پێكهاته‌ى نوێ حكومه‌ت بریتییه‌ له‌كه‌سانى سه‌ربه‌خۆ وته‌كنوكرات وهیچ وه‌زیرێكى حكومه‌ته‌كانى پێشوو تیایدا نابینرێت ئه‌مه‌یش وه‌كو به‌ده‌مه‌و هاتنى داواكارییه‌كانى خۆپیشانده‌ران ومانگرتووانى ئاشتیخواز وڕێنماییه‌كانى مه‌رجعیه‌تى ئاینى".
شه‌مه‌رى وتیشى"زۆربه‌ى فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌م ئاڕاسته‌یه‌دان وده‌نگ له‌سه‌ر حكومه‌تى نوێ ده‌ده‌ن ومتمانه‌ى پێده‌به‌خشن له‌واده‌ى ده‌ستوورى خۆیدا".
جه‌ختیشى له‌سه‌ر"پێویستى ئاماده‌بووانى په‌رله‌مانتاران كرد له‌دانیشتنى متمانه‌دان به‌حكومه‌تى نوێ وبه‌رنامه‌ى وه‌زارى كه‌هاوتایه‌ له‌گه‌ڵ داخوازییه‌كانى جه‌ماوه‌ر".