پارێزگارى سه‌لاحه‌دین لیژنه‌یه‌ك بۆ حاڵه‌ته‌ مرۆییه‌كان پێكده‌هێنێت

الجمعة 14 شباط 2020 - 17:30

پارێزگارى سه‌لاحه‌دین لیژنه‌یه‌ك بۆ حاڵه‌ته‌ مرۆییه‌كان پێكده‌هێنێت

 سه‌ڵاحه‌ددین-اه‌ع

 
عه‌مار جبورى پارێزگارى سه‌ڵاحه‌ددین ئه‌مڕۆ هه‌ینى،بریاریدا به‌پێكهێنانى لیژنه‌ى ڕه‌حمه‌(به‌زه‌یی) بۆ چاره‌سه‌ركردنى حاڵه‌ته‌ له‌ناكاوه‌ مرۆییه‌كان وبه‌پێ تواناكانى پارێزگاكه‌.
په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"لیژنه‌كه‌ سه‌رپه‌رشتى به‌هاناوچوونى بانگه‌وازه‌كان ده‌كات وچاره‌سه‌ر بۆ دۆسییه‌ مرۆییه‌ ئاڵۆزه‌كان ده‌دۆزێته‌وه‌ له‌میان وه‌زاره‌ت وڕێكخراوه‌كان وهه‌روه‌ها چاره‌سه‌رى له‌ناكاو بۆ دۆسییه‌كانى سووتاندن وشێلاندن وخنكان وچه‌ند پرسێكى تر ده‌كات له‌میانه‌ى یاسادا".
وتیشى"لیژنه‌كه‌ هه‌ریه‌ك له‌پارێزگار وه‌كو سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ ویاریده‌ده‌رى كارگێڕى به‌ئه‌ندامێتى وبه‌رێوبه‌رى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى وه‌كو ئه‌ندام له‌پاڵ ئه‌ندامێتى یاسین فه‌ره‌ج نوێنه‌رى شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى سه‌ر به‌نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران له‌خۆگرتووه‌".